کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ و دۆستانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی جیهان

خۆپێشاندانی دژبه‌رانی شه‌ڕ و دۆستانی فه‌له‌ستین له‌ چه‌ند وڵاتی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٤ی پووشپه‌ڕ، دژبه‌رانی شه‌ڕ و دۆستانی فه‌له‌ستین له‌ وڵاتانی فه‌ڕانسه، كانادا و سوید خۆپێشاندانیان كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ بوون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌ شاری مارسه‌ی فه‌ڕانسه له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دا ژنیۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه‌یان له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له‌ وڵاتی كانادا، كارمه‌ندانی به‌شی بێهداشت له‌ چالاكییه‌كدا كۆمه‌ڵكوژكردنی ژنان و منداڵانی غه‌زه‌یان ئیدانه كرد و له‌ وڵاتی سوید، دژبه‌رانی شه‌ڕ له‌به‌رده‌م كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ك و چۆڵ كۆبوونه‌وه‌ و داوایان له‌ ده‌وڵه‌ت كرد هه‌ناردنه‌كردنی ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئیسڕائیل ڕابگرێت.