ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی پووشپه‌ڕ، هه‌زار و ٣٥٠ كرێكاری شاغڵ له كارخانه‌ی درووستكردنی فڕۆكه له كانادا، دژبه كه‌می حه‌قده‌ست ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ناڕازی له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و ڕۆژی دووشه‌ممه‌ش درێژه‌یان به مانگرتن داوه. كرێكاران خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشه‌یی، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان، چاكسازی له مه‌عیشه‌ت، زیادكردنی حه‌قده‌ست، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون.