به‌یانی شه‌ممه ٢ی پووشپه‌ڕ، حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوێك له زیندانی قه‌زوێن به ناوی “ناتق حسێنی” ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ، جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ناتق حسێنی” سێ ساڵ له‌وه‌به‌ر له كاتی مامه‌ڵه‌ی خانوو، له‌گه‌ڵ قوربانی بووه به ده‌مه‌قاڵه‌ی و سه‌ری ئه‌و كوژراوه‌ی به دیواردا كێشاوه. پاش ماوه‌یه‌ك ناتق به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و بنه‌ماڵه‌ی قوربانی خوازیاری قه‌ره‌بووكردنه‌وه بوون. جێگای ئاماژه‌یه كه به‌یانی شه‌ممه سزای سێداره‌ی ئه‌و به‌ندكراوه له پێش چاوی منداڵه ته‌مه‌ن ٧ ساڵه‌كه‌ی له زیندانی قه‌زوێن جێبه‌جێ كراوه.