ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی مه‌عده‌نی یۆنان دژبه چاكسازی ده‌وڵه‌ت له یاسای كار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و ڕێپێوانێكی گه‌وره‌یان له شاری ئاتن به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی یۆنان كۆمه‌ڵێك گۆڕانكاری له یاسای كار ساز كردووه كه ته‌نیا مافی خاوه‌نكار له‌به‌رچاو ده‌گرێت و گرێبه‌ستی كرێكاران ده‌كات به كاتی و ڕێگه به خاونكار ئه‌دات به ئاسانی كرێكاران له‌سه‌ر كار ده‌ربكات. كرێكارانی مه‌عده‌ن و ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی یۆنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له شاری ئاتن كۆبوونه‌وه و به ڕێپێوان تا به‌رده‌م مه‌جلیسی ئه‌و وڵاته چوون و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به شه‌ڕ هاتن.