کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند 2

ڕۆژی هه‌ینی ١ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له‌ ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ شاری خڕۆنینگنی هوله‌ند كۆبوونه‌وه‌ و دژبه‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئێرانیانی ئازادیخواز به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام و قوربانیانی سه‌ركوتی ٤٥ ساڵی كۆماری ئیسلامی، دژبه‌ به‌رپرسانی باڵای قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. ناڕازیان خوازیاری به‌ تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران له‌لایه‌ن یه‌كێتی ئورووپا و محاكمه‌ی تاوانباران بوون.