کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل

كوژران و برینداربوونی ١٢ كرێكار به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ئیسڕائیل 1

له‌ ڕۆه‌ژانی ڕابردوودا، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ڕێگری له‌ چوونه‌سه‌ركاری كرێكارانی شاغڵ له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ناوچه‌ داگیركراوه‌كان كردووه‌ و ڕاسته‌وخۆ كرێكارانی ناڕازی داوه‌ته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گوله‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل ده‌روازه‌كانی شاری غه‌زه‌ی داخستووه‌ و ڕێگه‌ی نه‌داوه‌ كرێكارانی ئه‌و كه‌رته‌ كه‌ له‌ كه‌رانه‌ی باخته‌ری و ناوچه‌ داگیركراوه‌كان كار ده‌كه‌ن، بچنه‌ سه‌ر كاره‌كانیان. كاتێك كرێكاران ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه‌، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی ته‌قه‌یان لیان كردووه‌ و له‌ ئه‌نجامی  ئه‌و هێرشه‌دا، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ١١ كرێكاری دیكه‌ بریندار بوون.