ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی جۆزه‌ردان، دوو فه‌رمانده‌ی حیزبۆڵڵای لوبنان له هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل له باشووری ئه‌و وڵاته كوژران.
به‌پێی زانیارییه‌كان، یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی “محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌د ئه‌یووب” فه‌رمانده‌ی تهدارۆكات و تۆپخانه‌ی حیزبۆڵڵا بووه و ناسناوی فه‌رمانده‌كه‌ی دیكه‌ی هێشتا ئاشكرا نه‌كراوه. شایانی باسه كه گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان حیزبۆڵڵا و ئیسڕائیل تا ئاستی شه‌ڕێكی گه‌وره چووه‌ته سه‌ره‌وه و به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه و ئه‌مریكا هه‌وڵی هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه ئه‌ده‌ن.