به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵێك له گه‌نجانی شۆڕشگێڕ له چه‌ند شاری ئێران بۆ پشتیوانی له به‌ندكراوانی سیاسی چالاكییان ئه‌نجام داوه.
كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له شاره‌كانی ئیسفه‌هان، تاران، كه‌ره‌ج و مه‌شهه‌د به بڵاوكردنی تراكت و نووسینی دروشم، پشتیوانی خۆیان له هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگه‌یاندووه و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجی تووماج ساڵحی بوون. چالاكوانان هه‌روه‌ها دژبه سزای ئێعدام دروشمیان به‌رز كرده‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوون.