شه‌وی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس و دژبه‌رانی نتانیاهوو له‌به‌رده‌م كۆشكی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل له شاری قودس كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و خۆپێشاندانه به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه نتانیاهوو خوازیای ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، ئازادی دیله‌كان، كۆتای هێنان به شه‌ڕ و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بوون. به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئیسڕائیل، هێزه‌كانی پۆلیس هێرشیان كردۆته سه‌ر ناڕازیان و تێكهه‌ڵچوون ڕووی داوه. شایانی باسه كه خۆپێشانده‌ران له دروشمه‌كانیان دا ڕایانگه‌یاندووه كه چی تر شه‌ڕیان ناوێت به‌ڵكوو ئه‌منیه‌ت، ڕیفاه و ئارامییان ده‌وێت.