ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی گوڵان، خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له وڵاته‌كانی هوله‌ند، سویس، ئۆتریش، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، به‌ریتانیا، ئه‌مریكا و برزیل بۆ پشتیوانی له غه‌زه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه‌كانی پۆلیس له هوله‌ند، ئاڵمان، فه‌ڕانسه، ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، سویس و ئۆتریش به گازی فرمێسك‌ڕێژ هێرشیان كردۆته سه‌ر خوێندكارانی ناڕازی و به ده‌یان كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه. به‌پێی زانیارییه‌كان، بزووتنه‌وه‌ی خوێندكاران له چوار گۆشه‌ی جیهان ڕۆژ له دوای ڕۆژ برینتر ده‌بێت و جیهان چی تر له به‌رانبه‌ر جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل له غه‌زه بێده‌نگ نامێنێت.