له ڕۆژانی ڕابردووددا، به‌هۆی بارینی لێژمه‌ی باران له وڵاتانی به‌رزیل، كنیا و تانزانیا ده‌یان كه‌س بوونه‌ته قوربانی و هه‌زاران كه‌س ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی برزیل، به‌هۆی هاتنی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له ئه‌یاله‌تی جنووبی “ڕیوگراندێ دۆسۆل”، ٢٩ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٦٠ كه‌سی دیگه‌ش بێسه‌روشوێن بوون. هه‌روه‌ها ده هه‌زار كه‌س ئاواره بوون و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، لافاو زیانێكی زۆری به وڵاته‌كانی كنیا و تانزانیا له ئه‌فریقا گه‌یاندووه و تا به ئه‌مڕۆ ٣٦٥ كه‌س له‌و دوو وڵاته بوونه‌ته قوربانی و هه‌زاران كه‌س ئاواره و ڕێگه و بانه‌كان له ناو چووه.