ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی خاكه‌لێوه، به‌شێكی گه‌وره له بازاڕی تاناكۆرای هه‌ولێر بۆ دووهه‌مین جار ئاگری تێ به‌ر بوو و زیانێكی زۆر به كاسبكاران گه‌یشت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، سه‌ره‌تا ئاگر له به‌شێكی بازاڕ كه‌وتۆته‌وه دواجار بۆ به‌شه‌كانی دیكه ته‌شه‌نه‌ی كردووه و ٢٠٠ دووكان به كهلووپهلهكانیانهوه سووتاون. ئه‌مه دووهه‌مین جاره كه ئاگر له‌و بازاڕه ده‌كه‌وێته‌وه و هێزه‌كانی ئاسایش و ئاگركوژێنه‌وه سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه‌ن.