کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی سنه‌- كامیاران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ

ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٨ی خاكه‌لێوه‌، به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ مێحوه‌ری سنه‌ بۆ كامیاران، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕووداوه‌كه‌ له‌ نێوان دوو سه‌واری پژۆ ٤٠٥ له‌ جاده‌ی سنه‌ بۆ كامیاران ڕوویداوه‌ و دوو كه‌س له‌ سه‌رنشینه‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. له‌و ڕووداوه‌دا چه‌ند كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون كه‌ به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ڕه‌وانه‌ی ناونده‌ ده‌رمانییه‌كان كراون.