شه‌وی دووشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، چه‌ند فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو بنكه‌ی سپای قودسیان له ئه‌بووكه‌ماڵ و مه‌یادین كرده ئامانج و زیانێكی زۆر به میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی گه‌یشت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی نه‌ناسراو باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئه‌منی سپای قودس و مه‌قه‌ڕی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له نزیك مزگه‌وتی شه‌رعی و نه‌خۆشخانه‌ی حهگانه له شاری ئه‌بووكه‌ماڵ كردۆته ئامانج و له ئاكامی ئه‌و هێرشانه‌دا چه‌ندین فه‌رمانده و هێزی چه‌كداری سه‌ر به ڕژیم كوژران و بریندار بوون. له هێرشی دووهه‌م بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی له شاری مه‌یادین، فه‌رمانده‌ی ئه‌و هێزانه به ناوی “حاجی عه‌سگه‌ری” كوژرا و ژماره‌یكی زۆر بریندار بوون.