هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له شار و گونده‌كانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ئورووپا و ئۆستڕاڵیاشه‌وه به‌ڕێوه چووه و خه‌ڵكانێكی زۆر تێدا به‌شدار بوون.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، كوردان و دۆستانیان له شاره‌كانی فڕانكفۆرد، شتۆتگارت و دۆیسبوورگی ئاڵمان، برایتۆن له به‌ریتانیا، لۆزانی سویس، سیدنی ئۆستڕاڵیا و مارسه‌ی له فه‌ڕانسه به جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆزیان به دروشمی شۆڕشگێڕانه و به خواستی سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌لی كورد به‌ڕێوه بردووه.