ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمب له شاری قه‌ندهاری ئه‌فغانستان، ٢١ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی ده‌زگای هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه، بۆمبێك له نزیك یه‌كێك له لقه‌كانی بانكی “كابۆل بانكی نوێ” له شاری قه‌ندهار ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه ٢١ كه‌س كه زۆربه‌یان كارمه‌ندانی بانك بوون و بۆ وه‌رگرتنی حه‌قده‌سته‌كانیان هاتبوون، گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٢ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.