ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٧ی ڕه‌شه‌مه، كه‌شاوه‌رزانی ئێسپانیایی بۆ جارێكی دیكه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی مادرید و به تراكتۆره‌كانیان شه‌قامه‌كانیان داخست.
له یه‌ك مانگی ڕابردوودا كه‌شاوه‌رزانی ئورووپایی به‌رده‌وام له‌سه‌ر شه‌قام بوون و زۆربه‌ی وڵاتانی ئورووپایی گۆڕه‌پانی خۆپێشاندان و مانگرتنی كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی بوو. پاڕله‌مانی یه‌كێتی ئورووپا به‌شێك له‌و یاسایانه‌ی كه پێشتر په‌سه‌ند كرابوو، هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام كه‌شاوه‌رزان داوای جێبه‌جێكردنی هه‌موو داخوازییه‌كانیان وه‌كوو، زیادكردنی حه‌قده‌ست، پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی، كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، ته‌زمینی كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان به نرخێكی گونجاو، وه‌لانانی بڕۆكڕاسی ئیداری ناكارامه و ڕێگری له هاورده‌كردنی به‌رهه‌می گشتووكاڵی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن.