ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، دانیشتووانی شاری سۆوه‌یدا له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه، بۆ جارێكی دیكه دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ماوه‌ی چه‌ند مانگه كه دانیشتووانی سۆوه‌یدا و گونده‌كانی، به‌رده‌وام دژبه ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د خۆپێشاندان ده‌كه‌ن و خوازیاری گۆڕانی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌و وڵاته، گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بۆ نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵك، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی بڕیارنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ٥٤–٢٢ و دامه‌زرانی حكوومه‌تێكی نامه‌ركه‌زی بوون.