ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی بانه، كرێكارێكی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی فارابی له باشووری ئێران و پێنج ئه‌ندامی خێزانێك له گوندی “ئاغان”ی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی ڕابردوو منداڵێكی ته‌مه‌ن ١٣ ساڵی خه‌ڵكی بانه به ناوی “ئاكام” له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. له شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی فارابی له باشووری ئێران، شۆفێرێكی بێكاركراوی ئه‌و شیركه‌ته به ناوی “مێهدی فه‌تحۆڵڵاهی” له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانی، له‌به‌رده‌م شیركه‌ت دا خۆی هه‌ڵواسیوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانیه‌وه ڕزگار كراوه و دۆخی ته‌ندرووستی له نه‌خۆشخانه ناجێگیر ڕاگه‌یه‌ندراوه. هه‌روه‌ها له گوندی “ئاغان”ی سه‌ر به پارێزگای چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری، پێنج ئه‌ندامی بنه‌ماڵه‌یه‌كی هه‌ژار دوای نووسینی وه‌سیه‌ت نامه پێكه‌وه كۆتاییان به ژیانیان هێناوه و بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری به دوای خۆیدا هێناوه.