به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌مه ڕایانگه‌یاند كه به‌هۆی بارینی باران و هه‌ڵسانی لافاو، ٣٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ٥٠ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان، له شه‌وی پێنجشه‌ممه‌وه بارانێكی به‌خوڕ ئه‌یاله‌تی خه‌یبه‌ر په‌ختوونخوای گرتۆته‌وه و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س له سنووری نێوان ئه‌و وڵاته و ئه‌فغانستان گیانیان له‌ده‌ست داوه كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون. هه‌روها له شاری گواتر له باشووری ئه‌و وڵاته‌ش لافاو زیانێكی زۆری به ٧٠٠ خانووی خه‌ڵك گه‌یاندووه و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.