ڕۆژی هه‌ینی ١١ی ڕه‌شه‌مه، كۆنه سه‌ربازانی ئه‌مریكایی جل و به‌رگه نیزامییهكانیان ئاگر دا و له وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل خۆپێشاندان دژبه ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو ئه‌نجام درا.
چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌به‌ر كۆنه سه‌ربازێكی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆی ئاگر دا و گیانی له‌ده‌ستدا. هاوڕێكانی ئه‌و سه‌بازه ڕۆژی هه‌ینی كۆبوونه‌وه و هه‌موو جل و به‌رگه نیزامییهكانیان به نیشانه‌ی حیمایه‌تی ئه‌مریكا له جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل ئاگر دا. هه‌روه‌ها له زۆربه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی دژبه ژینوسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندان كرا و له تل ئاویوی ئیسڕائیلیش خه‌ڵكی ناڕازی له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌مریكا كۆبوونه‌وه و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی ئازیزانیان بوون.