له ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو هاووڵاتی به ناوه‌كانی “سیروان سپێهری” خه‌ڵكی بۆكان و “حامد بێهراج” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ و خه‌ڵكی پیرانشار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی به‌فرانبار، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی بۆكان به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی گه‌نجێكی دانیشتووی ئه‌و شاره‌یان به ناوی “سیروان سپێهری” ڕفاندووه و به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌ی تا به ئه‌مڕۆ هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار، لاویكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵی خه‌ڵكی گوندی “سه‌رین چاوه”ی پیرانشار به ناوی “حامد بێهراج” له هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.