وێڕای تێپه‌ڕبینی ١٥ مانگ به‌سه‌ر كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ، ناوبراو بیلاته‌كلیف له زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج ماوه‌ته‌وه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“سامان یاسین” له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا له شاری كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا. ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم به‌نیازبوون له ڕێگه‌ی په‌روه‌نده‌سازی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بێ تاوانه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم بكه‌ن، به‌ڵام حوكمه‌كه له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه. ناوبراو بۆ ماوه‌یێك ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی كرا و له‌وێش ده‌رمانی نه‌ناسراوی پێدرا. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، جه‌له‌سه‌ی دادگایی سامان له لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی عه‌مووزاد به هۆكاری نادیار دواخراوه. سامان له مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هاوڕێ له‌گه‌ڵ ١٢ به‌ندكراوی دیكه بۆ زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج گوازرانه‌وه. ئێستا ئه‌و به‌ندكراوه مانی له خواردنی ده‌رمان گرتووه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به خزمه‌تگوزرای پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بێبه‌ش كراوه، گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.