وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی به‌فرانبار ڕایگه‌یاند: به‌هۆی هێرشی مووشه‌كی و په‌هبادی بۆ سه‌ر خاكی وڵاته‌كه‌یان، سكاڵایان دژیه كۆماری ئیسلامی له شۆرای ئه‌منیه‌ت تۆمار كردووه.
ئێرانیش له نامه‌یێكدا كه بۆ شۆرای ئه‌منیه‌تی ناردووه ڕایگه‌یاندووه كه هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه له عێراق به‌هۆی به‌رگری له “حاكمیه‌تی میللی” بووه. وه‌زراتی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوو نامه‌ی ئاراسته‌ی ده‌بیر ئه‌وه‌ڵی نهتههوهیهكگرتووهكان و سه‌رۆكی شۆرای ئه‌منیه‌ت كردووه و تێدا هێرشه‌كانی كۆماری ئیسلامی به ده‌ستدرێژی، پێشێكردنی سه‌روه‌ری، خاك و ئه‌منیه‌تی خه‌ڵكی عێراق ناو بردووه. هه‌روه‌ها “شیاع سوودانی” سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش پاش ڕاپۆرته‌كه‌ی “قاسم ئه‌عره‌جی” ڕاوێژكاری ئه‌منیه‌تی عێراق وتی: به‌زاندنی سنووره‌كانمان پێشێلكردنی ته‌واوی بڕگه‌كانی ئه‌و په‌یماننامه ئهمنیهتیهیه كه له نێوان هه‌ر دوو وڵات‌دا واژۆ كراوه و كاریگه‌ی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانمان ده‌بێت، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕێكاری پێویست بۆ ئه‌و پێشێلكارییه و ڕێگه‌گرتن له دووباره‌بوونه‌وی ده‌گرینه به‌ر.
