کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران

گیانله‌ده‌ستدان و برینداربوونی ٩ كرێكار له‌ چه‌ند شاری ئێران 4

ڕۆژانی شه‌ممه‌ و یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ و ٢٤ی به‌فرانبار، ٩ كرێكار له‌ شاره‌كانی گه‌رمسار، نه‌یشابوور، مه‌شهه‌د، مشگین شار و ئیسفه‌هان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار بوونه‌ قوربانی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كه‌شاوه‌رزێك له‌ گوندی “قورت ته‌په‌”ی سه‌ر به‌ شاری مشكین شار به‌هۆی ڕووداوی كاره‌وه‌ بریندار بووه‌ و كه‌شاوه‌رزێكی دیكه‌ له‌ نه‌یشابوور به‌هۆی گیرخواردن له‌ نێو ماشێنی كودپاش، گیانی له‌ده‌ست داوه‌. له‌ مه‌شهه‌د كرێكارێكی به‌شی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌كاتی دامركانه‌وه‌ی ئاگری بیانێك له‌ ئیسفه‌هان تووشی سووتانی جه‌سته‌ بوو و بۆ نه‌خۆشخانه گوازراوه‌ته‌وه‌. له‌ شاری مه‌شهه‌د سێ كرێكاری بیناسازی به‌هۆی داڕمانی دیوار به‌سه‌ریاندا به‌سه‌ختی بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گاز له‌ كارخانه‌ی چه‌سبی گه‌رمسار، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش بریندار بوو.