به‌پێی ڕاپۆتی ئه‌لمه‌یادین، شه‌وی هه‌ینی ٢٢ی به‌فرانبار، بنكه‌یێكی ڕاداری له فڕۆكه‌خانه‌ی ده‌یله‌می له شاری سه‌نعای یه‌مه‌ن له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه بۆردوومان كراوه.
ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌رز له زاری به‌رپرسانی ئه‌مریكاییه‌وه ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له وڵامی هاویشتنی مووشه‌ك له‌لایه‌ن حووسیه‌كانی یه‌مه‌نه‌وه، بنكه‌ی ڕاداری فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعای به چڕی بۆردوومان كردووه. به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش هێرشه‌كه‌ی شه‌وی پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌مریكا و به‌ریتانیا بۆ سه‌ر بنكه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی یه‌مه‌ن، حووسیه‌كان چه‌ند مووشه‌كیان به ئاراستی نه‌وتكێشێكی ڕووسی و ناوێكی ئه‌مریكایی ته‌قاند، له وڵامدا ئه‌مریكا ناوه‌ندی ڕاداری حووسیه‌كانی له فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌نعا كرده ئامانج و له‌ناوی برد. جێگای ئاماژه‌یه كه “گرانت شاپس” وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانیا به‌یانی شه‌ممه له لێداونێكدا هه‌ڕه‌شه‌ی توندی كرده سه‌ر كۆماری ئیسلامی و ڕایگه‌یاند كه چیتر كاسه‌ی سه‌بری ئێمه و جیهان له ئاست ڕژیم پڕ بووه و كۆماری ئیسلامی و حووسیه‌كان ئه‌بێ كۆتایی به تێكدانی نه‌زمی نێوده‌وڵتی بێنن ئه‌گینا وڵامی زۆر سه‌ختمان ده‌بێت.