ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانبار، مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی “شه‌هلا لاهیجی” نووسه‌ر و شاعیری دژبه‌ری ڕژیم به به‌شداری به‌رینی خه‌ڵك و وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له شاری تاران به‌ڕێوه چوو.
“شه‌هلا لاهیجی” نووسه‌ر، وه‌رگیڕ و به‌ڕێوه‌به‌ری شیركه‌تی چاپه‌مه‌نی ڕووناككه‌ره‌وه و توێژینه‌وه‌كانی ژنان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی به‌فرانبار، له ته‌مه‌نی ٨١ ساڵی دا له نه‌خۆشخانه‌یێكی تاران ماڵئاوایی له ژیان كرد. “شه‌هلا لاهیجی” له‌دایكبووی ساڵی ١٣٢١ی هه‌تاوی له تارانه و پێش دامه‌زراندنی شیركه‌تی چاپه‌مه‌نی ڕووناككه‌ره‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی ژنان له ساڵی ١٣٦٢، له به‌شه‌كانی ڕۆژنامه‌وانی، نووسه‌ری و بۆ ماوه‌یێكیش وه‌كوو ئه‌ندامی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوی ژنانی ئێران چالاكی ئه‌نجام داوه.