به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢١ی به‌فرانباری ١٤٠٢، كۆمه‌ڵێك له كچان و كوڕانی شۆڕشگێڕی شاری كه‌ره‌ج دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی كه‌ره‌ج به بڵاوكردنی تراكت، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست سه‌پاندنی سزای زیندان به‌سه‌ر “ڕه‌زا ڕه‌سایی”، “موجاهد كوركور”، “پژمان فاتحی”، “وه‌فا ئازه‌ربار”، “موحسن مه‌زڵووم” و “محه‌ممه‌د فه‌رامه‌رزی” نیشان داوه. چالاكوانان هه‌روه‌ها دیواری شاره‌كانیان به دروشمی “ئێعدام مه‌كه‌ن” و “نا بۆ ئێعدام” نه‌خشاندووه.