كۆمه‌ڵێك له ئه‌ندامانی یه‌كێتی كرێكارانی به‌شی توریسم له ئیتالیا ڕۆژی شه‌ممه ٢ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دژبه سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی به‌شی توریسم له ئیتالیا له ئاست بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ كاتیكردنهوهی قه‌رارداده‌كان ناڕازین و داوای ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی ده‌كه‌ن. ئیتحادییه‌ی كرێكارانی به‌شی توریسم له ئیتالیا دژبه بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت بانگه‌شه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌یان له ته‌واوی ئه‌و وڵاته بڵاو كردۆته‌وه و بڕیاره هه‌زاران كه‌س تێدا به‌شدار بن. ڕۆژی شه‌ممه سه‌دان كه‌س له ڕۆمی پایته‌ختی ئیتالیا كۆبوونه‌وه و خوازیاری نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كان و ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون.