ڕۆژی پێنجشهممه ٢٣ی سهرماوهزی ١٤٠٢، كۆمهڵێك فاشیستی تورك لە فڕۆکەخانەی پارێزگای ترابۆزانی تورکیا بە بیانووی قسەکردن بە زمانی کوردی، هێرشیان كردۆته سهر چهند كرێكاری كورد و برینداریان كردوون.
بهپێی زانیارییهكان، ئەو کرێکارە کوردانە کە خەڵکی پارێزگاکانی ئاگری و وانی باکووری کوردستانن، کرێکاری کەرتی بیناسازین و لە نۆژەنکردنەوەی فڕۆکەخانەی ترابۆزان کار دەکەن، کە دەکەوێتە شارۆچکەی “ئۆرتاهیساز” لە ناوەندی ئهو شاره. ئهو كرێكارانه لە کاتی چا خواردنەوە لە بەردەم کافتریا پێش ئەوەی دەست بە کارەکانیان بکەن لە نێوان خۆیاندا بە زمانی کوردی قسەیان کردووە و پاسەوانێک لێیان نزیکبووەتەوە و داوای لێکردوون بە کوردی قسە نەکەن. بەو هۆیەوە دەمەقاڵێ لەنێوان کرێکارانی کورد و پاسەوانەکان دروست بووە و بووەتە شەڕیان، دواتر پاسەوانەکان و ٢٠ کرێکاری دیکەی پڕۆژکە هێرشیان کردووەتە سەر کرێکارانی کورد و برینداریان كردوون.