لە ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “جەمیلە محەممەدئەمین ئازەر“، خەڵکی شاری مەهاباد و دانیشتووی بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوبراو ڕۆژی سێشەممە بە پەلاماری هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای تێپەڕبوونی سێ ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکردنیدا و تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە شوێنی ڕاگرتن و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی، لە بەردەستدا نییە.
