له ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی سنه، حوكمی زیندانی “ئازاد خانچه‌زه‌ڕ” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی مریوانی پشتڕاست كردۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دادگای ئینقلابی مه‌ریوان به‌له‌به‌رچاوگرتنی ڕاپۆرته‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره، “ئازاد خانچه‌زه‌ڕ”ی به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” له ڕێگه‌ی چالاكییه‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كردووه. ناوبراو ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه له شاری مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠١، به دانانی وه‌سیقه له زیندان ئازاد كرا.