کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی “ئارمیتا گه‌راوند” له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری تاران

ڕاپۆرتێك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئارمیتا گه‌راوند له‌ نه‌خۆشخانه‌ی فه‌جری

شەوی پێنجشەممە، ١٣ی ڕەزبەری ١٤٠٢، دوای ٢٤ کاتژمێر لە دەستبەسەرکرانی “شەهین ئەحمەدی”، دایکی “ئارمیتا گەراوەند”، هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌ڵێننامه‌یان لێ وه‌رگرتووه‌ و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كردووه‌ كه‌ هیچ زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی كچه‌كه‌ی بڵاو نه‌كاته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزە ئەمنییەکان سەرەڕای گواستنەوەی ئارمیتا بۆ ژوورێکی نادیار لە نەخۆشخانەی فه‌جر، هەموو کارمەند، پزیشک و هێزە ئەمنییەکانیان بە گومانی بڵاوکردنەوەی زانیاری و میدیایی کردنەوەی دۆخی ئارمیتا گۆڕیوە و ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ئه‌و كچه‌ لاوه‌ له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.