کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانانی ١٤٠٢، ئه‌ندامێكی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان به ناوی “دنیز هێڤی” له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراوه‌وه تیرۆر كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كاتێك باره‌گای كونگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان چۆڵ بووه و ته‌نیا “دنیز هێڤی” تێدا بووه، تیرۆریستێك خۆی كردووه به ناو ژووره‌كه و ئه‌و چالاكه سیاسیه‌ی داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گولله و كوشتوویه. جێگای ئاماژه‌یه كه هێشتا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و تیرۆره‌ی له ئه‌ستۆ نه‌گرتووه، به‌ڵام گومان ده‌كرێت ده‌زگای پاراستنی توركیا (میت) ئه‌و كرده‌وه‌ی ئه‌نجام دابێت.
