به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ئاكسیووس، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، ده هه‌زار شارۆمه‌ندی ئه‌مریكایی له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی ده‌وڵه‌ت به گۆڕانكارییه‌كانی كه‌ش و هه‌وا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، خۆپێشانده‌ران داویان له “جۆ بایدن” و ته‌واوی وڵاتانی جیهان كردووه كه پێش ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، هه‌وڵه‌كانیان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی گۆڕانكاری كه‌ش و هه‌وا بخه‌نه گڕ. جێگای ئاماژیه كه ٧٠٠ ڕێكخراوه‌ی ژینگه‌یی له‌و خۆپێشاندانه به‌شدار بوون و پلاكاردیان به دروشمی “سووتاندنی سووته‌مه‌نی فۆسیلی ڕابگرن” و “سووته‌مه‌نی فۆسیلی قاتڵی خه‌ڵكه”یان به‌رز كرده‌وه.
