ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، هه‌زاران كرێكاری خه‌ڵكی وڵاتی سریلانكا له ئاست ئه‌و گوشارانه‌ی ده‌وڵه‌ت خستوویه‌ته سه‌ر شانی چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌تی سریلانكا هه‌زاران ملیارد دۆلار به بانك و دامه‌زراوه ماڵییه‌كانی جیهان قه‌رزداره و هه‌زینه‌یه‌كی قورسی خستۆته سه‌ر شانی كرێكاران و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگا. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی دیكتاتۆری پێشووی ئه‌و وڵاته هۆشداریان دایه ده‌وڵه‌ت كه ئه‌گه‌ر كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر نه‌كات ئه‌وه چاره‌نووسی وه‌كوو سه‌رۆك كۆماری پێشوو ده‌بێت. نوێنه‌رانی كرێكاران ڕایانگه‌یاند كه دامه‌زراوه ماڵییه‌كانی جیهان هیچ پشكێكیان له ئابووری سریلانكادا نییه و ناتوانن گوشاری زۆرتر بخه‌نه سه‌ر شانی كرێكارانی ئه‌و وڵاته.
