به پێی ڕاپۆرته‌كان، سەرەڕای ئەوەی کە نزیک بە دوو ساڵ بەسەر بوومەلەرزەی شاری سه‌رپۆل زه‌هابدا تێدەپەرێت، هێشتا ٣ هه‌زار و ٢٠٠ بنەماڵە، لە کانێکسدا ژیان بەسەر دەبن.
ڕۆژی سێشەممە ٢١ی خەزەڵوەر به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ بەسەر ڕوودانی بوومەلەرزە له شاری سه‌رپۆل زه‌هاب له ئۆستانی كرماشان و ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هەتا ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە بنەماڵەکانی ئەمشارە لە کانێکس و خێوەتدا ژیان بەسەر دەبەن. شایانی باسه، تەنیا ٦٠٠ کەس لەو بنەماڵانە بەپێی ئاماری خودی دەوڵەت لە مەسکەنی مێهردا دەژین”. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، بڕیار بوو کە ئەو بنەماڵانە بە شێوەی کاتی لەوێ بن هەتا خانووەکانیان بۆ چاک دەکەنەوە، بەڵام نزیک دوو ساڵە هێشتا خانووە دروستکراوەکان بۆ ئەو هاووڵاتییانە بە نیوەچڵی ماوەتەوە و ڕاگیراوە.