ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به سه‌رنج نه‌دانی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له به‌رامبه‌ر ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
ناڕازییان هه‌ر وه‌ك ڕۆژانی ڕابردوو به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه و وتنه‌وه‌ی درووشمی “نان، كار، ئازادی” جه‌ختیان له‌سه‌ر خواسته‌كانیان له‌وانه، “په‌رداختی خێرا و بێ مه‌رجی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ڕاگرتنی خێرای دابه‌ش كردنی داراییه‌كانی شیركه‌ت، پێش‌گرتن به سپێردرانی ده‌موده‌زگاكانی شیركه‌ت به كه‌سانی دیكه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خسووسی سازیی و سپێردرانی شیركه‌ت به كه‌رتی ده‌وڵه‌تی له‌ژێر چاودێری نوێنه‌رانی سه‌ربه‌خۆی كرێكارانی هه‌فت ته‌په، گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م حوكمه ده‌ركراوه‌كان له‌دژی كرێكاران و پشتیوانانی كرێكارانی حه‌فت ته‌په” كرده‌وه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی سه‌رجه‌م خواسته‌كانیان بوون.