به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خەزەڵوەر، دوو کۆڵبەر خەڵکی شاری سەردەشت، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی ڕژیم، بەسەختی بریندار بوون و ڕەوانەی ناوەندی دەرمانیی له هەرێمی کوردستان کران.
هێزە نیزامییەکانی ڕژیم لە سنووری “پشدەر”، ژمارەیەک کۆڵبەریان دایە بەر دەسڕێژیی گوللـە و لە ئەنجام دا، دوو کۆڵبەر به ناوه‌كانی “سیامەند”، تەمەن ١٩ ساڵ و “سیروان”، تەمەن ٢٥ ساڵ خه‌ڵكی ئاوایی “ساوان” سه‌ر به‌شاری سه‌رده‌شت، بریندار بوون. ئەو دوو کۆڵبەرە، ئێستا لە نەخۆشخانەی فێرکاریی شەهیدانی نوێی قەڵادزێ خەوێندراون و بڕیارە عه‌مه‌ڵ بکرێن.