به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی شوش له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌ناردنی مۆره‌خه‌سی زۆره‌ملێی له لایه‌ن كارفهمای ئه‌م شیركه‌ته‌وه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ڕایانگه‌یاندووه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م شیركه‌ته به بینانوی نه‌بوونی دابین كردنی چه‌وه‌نده‌ر به واتای كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانیان به مۆره‌خه‌سی زۆره‌ملێ هه‌ناردووه و ژماره‌یه‌كیشیان به دوو ڕۆژ كار له هه‌فته‌یه‌كدا بانگهێشتی به كار كردووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، كرێكاران خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.