له ئه‌نجامی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره به گوڕی ٥ و ٩ دههۆمی ریشتێر له ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، ژماره‌یه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و به سه‌دان كه‌سیش برینداربوون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناوه‌ندی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له ناوچه‌ی “تهرهك” له شارستانی میانه بووه و له به‌شێكی زۆر له شۆمالی غه‌ربی ئێران هه‌ستی پێكراوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م ٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٣٤٥ كه‌سیش برینداربوون و ٤٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونیش له‌ناوچوون. ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه كاتژمێر ٢ و ١٧ ده‌قیقه و ٣ سانییه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ١٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له قووڵایی ١٠ كیلومیتری زه‌وی ڕوویداوه. شایانی باسه، ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه له‌گه‌ڵ شاری ئه‌رده‌بیل ٧٩ كیلومیتر و له‌گه‌ڵ شاری ته‌ورێز ١٢٣ كیلومیتر مه‌ودای بووه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، گه‌وره‌ی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه به ڕاده‌یه‌ك بووه كه له شاره‌كانی ته‌ورێز، هه‌شتروود، مێهربان و ئێسكوو هه‌ستی پێكراوه و ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌ناو خه‌ڵكدا پێكهێناوه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه شاره‌كانی ڕه‌شت، سوومهعه سه‌را، فوومه‌ن، ئه‌نزه‌لی و لاهیجان له ئۆستانی گیلانیش لهرزاون.