به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژنامه‌نووسێكی ده‌ستبه‌سه‌ركراوی خه‌ڵكی مهاباد به‌ناوی “سامان غه‌زاڵی” له‌لایه‌ن دادگای ئه‌و شاره‌وه به ٨ ساڵ زیندان و یه‌ك ساڵ قه‌ده‌غه‌ی كاری ڕۆژنامه‌نووسی مه‌حكووم كرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سامان غه‌زاڵی” ڕۆژی ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ١٠ی ڕه‌زبه‌ر بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و ڕۆژی شه‌ممه ٥ی سه‌رماوه‌ز به‌دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی ئازادكرابوو.