به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ئه‌نجامی ڕوودانی ڕووداوێكی هاتووچۆ له ڕێگای “نه‌غه‌ده ــــ پیرانشار” دوو كه‌س بوونه قوربانی.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خەزەڵوەر بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی سه‌واری له جۆری سەمەند له‌گه‌ڵ بارهەڵگرێک لە جادەی نێوان “نەغەدە ـــ پیرانشار” دوو کەس گیانیان له‌ده‌ستدا. بە پێی ئامارە ڕەسمییەکان، ساڵانە لە ئێران زیاتر لە ١٧ هەزار کەس بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانیان لە دەست دەدەن و زیاتر لە ١١٦ هەزار کەسی دیکەش بریندار و کەم ئەندام دەبن. پێویسته ئاماژه بكرێت كه ستاندارد نه‌بوونی ڕێگاوبانه‌كان، لە خوارەوبوونی جۆری ئۆتۆمبێلەکان، نەبوونی تابلۆی ڕێنمایی و کەمتەرخەمی شۆفیرکان و هه‌روه‌ها كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ڕژیم له‌ئاست چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م كێشانه، بە سەرەکی ترین هۆکارەکانی ڕووداوی هاتوچوون لە ئێران و کوردستان دێنه ئه‌ژمار کە ڕۆژانە قوربانی لێ دەکەوێتەوە.