به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی “داڵاهۆ”ی سەر بە ئۆستانی کرماشان کە له پێنج مانگ له‌مه‌وبه‌ره‌وه دەستبەسەر کراوە، هیچ زانیارییه‌ك له چارەنووسی لە بەردەست دا نییە.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی داڵاهۆ لانیکەم ٢٢ کەسیان دەستبەسەر کرد کە ٢١ کەسیان پاش ماوەیەک بە دانانی وه‌سیقه ئازاد کران و کەسێکیان هێشتا دەستبەسەرە و چارەنووسی نادیارە. شایانی باسه، “ئەردەوان فەتاحی” تەمەن ٢١ ساڵ سەڕەڕای تێپەڕینی پێنج مانگ به‌سه‌ر دەستبەسەر کرانی چارەنووسی نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ دڵنیا بوونه‌وه له دۆخی ڕۆڵه‌كه‌یان هه‌روا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه.