ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی به‌شی كه‌شاوه‌رزی و سه‌نعه‌تی هه‌فت ته‌په به كۆبوونه‌وه له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌م كارخانه‌یه خواسته‌كانیان ڕاگه‌یاند.
كرێكارانی ناڕازیی، كرێكارانی ڕه‌سمی، قه‌راردادی و ڕۆژمزدی له به‌شی سه‌نعه‌ت و كه‌شاوه‌رزی ئه‌م كارخانه‌یه بوون. كرێكاران ڕایانگه‌یاندووه كه دوو مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و هه‌روه‌ها كارفه‌رمایش به‌ڵێنه‌كانی له ئاست په‌رداخت كردنی حه‌قده‌سته‌كان جێبه‌جێ نه‌كردووه. شایانی باسه، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌ی كرێكاران به سازمانی ته‌ئمین ئێجتماعی یه‌كێكیتر له هۆكاری ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانه.