به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكێرێكی هه‌ڵگری نه‌وت له‌ڕێگه‌ی “مه‌ریوان ــــ سنه”، هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی خەزەڵوەر بە هۆی وەرگەڕانی تانکێرێکی نەوت لە ڕێگای “مەریوان ــــ سنە” لە نزیک گوندی “نگڵ”، شۆفیر تانكێره‌كه گیانی له‌ده‌ستدا. پێویسته ئاماژه بكرێت كه له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی تانكێری سووته‌مه‌نی له شاره‌كانی سنه و مه‌ریوان كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه هاتبوون، چه‌ندین هاووڵاتیی گیانیان له‌ده‌ستدابوو و بریندارببوون.