به پێی ڕاپۆرته‌كان، فڕۆکە جه‌نگییه‌کانى تورکییه پێنج جار بۆردومانى سنوورى ناحییەی دەرکارێى سەر بە قەزاى زاخۆیان کرد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر فڕۆکە جه‌نگییه‌کانى تورکییه پێنج جار سنوورى ناحییەی “دەرکارێ”یان بۆمبباران کردووە و بەردەوام دەنگى تەقەى ئەو فڕۆکانە دەبیسترێت. شایانی باسه، تورکییه هەریەکە لە ناوچەکانى “ئەڤلە، پیڤلان و چیای خامتیری”شی بە چڕى بۆردومانکردووە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌ڕته‌شی توركییه بە بیانووى هەبوونى گەریلاکانى (پەکەکە)، ناوچەکانى سنورى پارێزگاى دهۆک بۆردوومان ده‌كات و لەماوه‌ی هەفتەى ڕابردووش‌دا زیاتر لە پێنج جار سنورەکانى قەزاى ئامێدى و ئاکرێ و زاخۆ لەلایەن تورکییه‌وە بۆردومان کراون.