ڕاپۆرتهكان باس لهوه دهكهن كه هاووڵاتییەکی خهڵكی شاری بانه پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، گوازرایهوه بۆ زیندانی شاری بانە.
بەپێی ئهم ڕاپۆرته، لهماوهی ڕۆژانی ڕابردوودا “بەهادین عەباسزادە”، تەمەن ٣٠ ساڵ و دانیشتووی شاری بانە، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی، بۆ زیندانی ناوەندیی ئەمشارە ڕاگوێزرا. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٦ی خەزەڵوەر، بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نهیارهكانی ڕژیم”، لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بانەوە دەستبەسەر کرابوو. جێگهی ئاماژهیه، “بەهادین عەباسزادە” لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا، لە “دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر” بێبەری بووە و دەزگای قهزایی ڕژیم بۆ ئازادکردنی ناوبراو، وهسیقهی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی دیاری کردووه.