فڕۆکە جەنگییەکانى تورکییه بۆ جارێكی دیكه سنورى شەنگال و ناوچەکانى زرکانیان لە نزیک حەسەکە بۆردومان کرد.
روانگەى سوریى بۆ مافەکانى مرۆرڤ بڵاوى کردووهتهوه، هاوکات لەگەڵ پێکدادانى نێوان هەسەدە و چەکدارانى گروپەکانى سەر بە ئهڕتهشی توركییه لە سنوورى حەسەکە، فڕۆکە جهنگییهكانی تورکییه چەند گوند و بەرەیەکى شەڕیان لە ناوچەى “زرکان”ى سەر بە حەسەکە بۆردومان کردووە. ئاماژەى بەوەشکردوە سەربارى پێکدادانى قورس و ئەگەرى کەوتنەوەى قوربانیى، ئێستاش فڕۆکە جهنگهییهكان بەسەر ئاسمانى ناوچەکە لە حەسەکە و تەل تەمر دەسوڕێنەوە و رێگە نادەن تیمە پزیشکییەکان هاوکارییەکان بگەیەننە بەرەکانى شەڕ و بریندارەکان بگوازرێنەوە. هاوكات فڕۆکە جەنگییهكانی توركییه گوندی “بارێ”یان لە سنوری شەنگال بۆردومان کردووه و تا ئێستاش زیانەکانی نەزانراوە. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی یهكشهممهش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکییه بە هەمان شێوە بۆردومانی بارەگایەکی یەکینەکانی پاراستنی شەنگالیان لە ناوچەی خانەسۆری چیای شەنگال و چیای کوژەرا لە ئامێدی و برادۆستیان كردبوو.