ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌ی شاری ئابدانانی سه‌ر به ئوستانی ئیلام، به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندانی ئه‌و شاره كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مانگرتنی منداڵی یه‌كێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ئه‌و شاره به‌ناوی “مێهدی شاهمورادی” له‌به‌رده‌م زیندانی ئابدانان، بنه‌ماڵه‌ی كۆمه‌ڵێك له ده‌ستبه‌سه‌ركراوان به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “تیام شاهمورادی” و به‌دواداچوون بۆ چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان له‌به‌رده‌م زیندان كۆبوونه‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه هێرشیان كرایه سه‌ر و به ئه‌شكه‌نجه و لێدان كۆبوونه‌وه‌كه‌یان لێ تێكدان.